فڕندە هێرشی سەر فڕگەی هەولێر دەکات

دەمژمێر چواری  ئەمڕۆ، ڕێکەوتی ٧-١١-٢٠٢٣   چوارفڕندە لە هێکەوە پەلاماری فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێریان دا، بەڵام هێزەکانی ئەمریکا، جێگیر لەو شوێنە وەبەر ئاگری چەکەکانیان دان و هەر چوار فڕندەکە تێکشکێنران

خوشبەخاتنە ئەو هێڕشە هیچ زیانی نەبووە و ئەوانەی فڕندەکانیان ڕەوانە کردووە، ناکام ماونەتەوە ، وا پێدەچێ ئەو فڕندانە لە لایەن ڕێکخراوە شیعە عێڕاقییەکانەوە ئاراستەکرابن و مەبەستیان زیان گەیاندن بە بەرژەوەندی ئەمریکا بووە، چونکە لەوەتەی شەڕێ حەماس دژ بە ئیسرائیل دەستی پێکردووە و ئیسرائیلیش هێرشێکی تووندی کردۆتە سەر غەززە، لایە شیعییەکان بە ئاشکرا دژایەتی خۆیان بۆ ئەمریکا ڕاگەیاندووە