فڕندەی تورک لە نێو جەرگەی باشوور، کورد دەکوژێ

دەمژمێر  ١١،٤٥ی ڕۆژی دووشەمە، ڕێکەوتی ٦-١١-٢٠٢٣ فڕندەکانی تورک لە نێو گوندی بۆسکێنی سەر بە قەزای ڕانییە، لە تاوانێکی دیکەیاندا، چوار تێکۆشەری کورد بە ئامانج دەگرن، بەوهۆیەوە دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان گیان لە دەست دەدەن و دوانی دیکەش بریندار دەبن. خەڵکی کوردستان بە گشتی و دەڤەری ڕانییە بەتایبەتی ئەو تاوانەی تورک ڕیسواو شەرمەزار دەکەن و ئەم تاوانانە بە هەڕەشە بۆ سەر گیانی خۆیانی لێکدەدەنەوە. ڕاستییەکەی ماوەی سی ساڵ زیاترە کە سوپای تورک بە فڕۆکە، فڕندە وتۆپخانەکانی، پەلاماری گوند و ئاواییەکانی باشووری کوردستان دەدات ودەست لە ژن و منداڵ و چەکدار ناپارێزێ، بەڵام مخابن لایەنی پەیوەندیدار لە ناوەندەکانی جیهانیدا سکاڵا لەسەر ئەو تاوانانە تۆمار ناکات کە دژ بە سەروەری خاکی باشووری کوردستان و خەڵکی لاشەڕ ئەنجام دەدرێ