فڕندەی ئیسرائیل پەلاماری دیمەشق دەدات

ناوەندی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا  ئاشکرای کردووە کە  بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی ١٠-٢-٢٠٢٤  فڕندەکانی ئیسرائیل  بینایەکی نیشتەجێبوونیان لە ڕۆژئاوای پێتەختی وڵاتی سوریا  کردۆتە ئامانج و بۆردومانیان کردووە، هەر لەم پێوەندەدا  ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێت، بەرگری ئاسمانی سوریا وەڵامی "هێرشی ئاسمانی" ئیسرائیلیان داوەتەوە

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سوریا لە ساڵی ٢٠١١ تا ئێستا سەتان جار  ئیسرائیل  هێرشی کردۆتە سەر سوریا کە دراوسێی باکووری وڵاتەکەیە و لەم هێرشە ئاسمانییانەدا بە شێوەیەکی سەرەکی هێزەکانی سەر بە ئێران و پێگەکانی سوپای سوریای بە ئامانج گەرێ

ڕاستییەکەی لە دوای هێرشی حەماس لە ٧-١٠-٢٠٢٣ بۆ سەر ئیسرائیل، ئیدی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا  بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە