فڕندەکەی تورکیا لە کەرکووک چی دەکرد؟
دوای ئەوەی فرندەیەکی تورکیا لە لایەن سوپای عێراقەوە لە کەرکووک بەردرایەوە، دەوڵەتی تورکیا دەڵێت: لەگەل عێراق لە سەر هێڵ دەبین بۆ ڕوونکردنەوەی هۆکاری خستنەخوارەوەی فڕندەکە! ڕاستییەکەی ئەم لێدوانەی دەوڵەتی تورک جێی گاڵتەجاڕییە، چونکە لە جیاتی ئەوەی عێراق داوای ڕوونکردنەوە لە تورکیا بکات کە فڕندەی تورکی لە ئاسمانی عێڕاق و لە سەر شاری کەرکووک چی دەکات؟ کەچی ئەو داوای ڕوونکردنەوە لە عێراق دەکات
بە گوێرەی هەموو یاسا نێودەوڵەتیەکان بەزاندنی ئاسمانی عێراق لە لایەن تورکیاوە نایاسیی و لە ژێر پێنانی یاسا و ڕێساکانی نێودەوڵەتییە و دەبێت عێراق هەم داوای ڕوونکردنەوە لە تورکیا بکات و هەمیش لە دادگەی نێودەوڵەتی سکاڵای لەسەر تۆمار بکات، چونکە ئەوە ئاشكرایە کە فڕندەکەی عێراق بۆ کوشتنی خەڵکی سڤیل بەرەو کەرکووک ڕەوانە کراوە، لە ڕابردووشدا چەندین هاووڵاتی لاشەری کورد لە هەرێمی کوردستاندا لەلایەن فڕندەکانی تورکەوە بە ئامانج گیراون و کوژراون، بۆیە ئەو پەندە کوردیە لەسەر تورک جێبەجێ دەبێت: هەتا خاوەن ماڵ دزی گرت، دز هەوڵی دا خاوەن بگرێت