فریودەرێک لە خەلیفان دەستگیر دەکرێت

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ٢٥-٣-٢٠٢٤ لە بنکەی پۆلیسی خەلیفان هاووڵاتییەکی سکاڵا لەسەر کەسێکی فریودەر تۆمار دەکات
موقەدەم شەماڵ دێواری، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران راگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە هاوڵاتیەک لە بنکەی پۆلیسی خەلیفان، سکاڵای لەسەر کەسێک تۆمارکرد بە تۆمەتی ئەوەی لە ڕێی تۆری کۆمەڵایەتی تیک تۆک و سناپچاتەوە هەوڵی فریودانی گەنجانی کوردستانی داوە
بە گوێڕەی قسەی ئەو هاووڵاتیە، فریودەرکە لە ڕێی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییەوە قسەی لەگەڵ کچ و کوڕی سکاڵاکار کردووە و هەلیخەلەتاندوون، دواتر بە بڵاوکردنەوەی وێنەی کچەکەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا هەڕەشەی لێکردوون 
گوتەبێژی پۆلیسی سۆران دەڵێت: پەڕاومان بۆ ئەم سکاڵایە  کردەوە و دەست بە لێکۆلینەوە کرا، دواتر توانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت
بە گوێڕەی زانیاریەکانی گوتەبێژی پۆلیسی سۆران، تۆمەتبارەکە دانی نا بەتاوانەکەی ناوە، لەو ڕێیەوە  دەرکەوت چەندین کەسی دیکەشی فریو داوەو و هەڕەشەی لێکردوون، بۆیە  دادوەر بڕیاریدا تۆمەتبارەکە لە  زینداندا ڕابگیرێت و لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێت
 تۆمەتبارەکە ناوی (د . ی . ص )ە و بەپێی ماددە ٢ لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن لە زینداندا ڕاگیراوە