عەنکاوە: شەڕ لە نێوان ئاسایش و مافیای مادە هۆشبەرەکان ڕوودەدات

دەمژمێر ١٨ و چارەکی ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ٢٣-٤-٢٠٢٤ لە نزیک شارۆچکەی عەنکاوەی پارێزگای هەولێرشەڕ لە نێوان هێزێکی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان و باندێکی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکانەوە ڕوویدا
ئەمڕۆ کاتێک هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی  مادە هۆشبەرەکان بە فەرمانی دادوەر بۆ دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردن بە مادە بە هۆشبەرەکانەوە دەچن،  شەڕ لە نێوان هەردوولادا دروست دەبێت
هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان داوا لە بازرگانەکان دەکەن کە خۆان ڕادەست بکەن، بەڵام ئەوان  تەقە لە هێزەکانی ئاسایش دەکەن و شەڕ دروست دەبێت، هەر زوو یەکێک لە تاوانبارەکان دەکوژرێت
بەگوێڕەی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری ڕزگاری پرێس کەوتووە لەە ڕووبەڕووبوونەوەیەدا یەکێک لە بازرگانەکان دەکوژرێت و  کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان بە سەختی بریندار دەبێت و بازرگانە تاوانبارەکەی دیکەش دەستگیر دەکرێت