عەلی لاریجانی بۆ پۆستی سەرکۆماری خۆی بەربژێر دەکات

لە دووەمین ڕۆژی تۆمارکردنی بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی سەرکۆماری ئێران، هەر یەکە لە 'عەلی لاریجانی'، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی شورای ئیسلامی، 'عەبدولناسر هێماتی'، پارێزگاری پێشووی بانکی ناوەندی، 'مەحمود ئەحمەدی'، پارێزگاری پێشوو و هەروەها 'محەمەد خۆشچەهرە'، مامۆستای پێشووی زانکۆ، لە وەزارەتی ناوخۆ ناوی خۆیان تۆمار کرد

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە کۆتایی ڕۆژی دووەمی تۆمارکردنی بەربژێڕەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی چواردەهەمینی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێڕان، تا ئێستا بیست و چوار کەس ناوی خۆیان تۆمار کردووە، بەڵام تەنیا ٤ بەربژێر وەرگیراون

ئاغای لاریجانی تەمەنی شەست و حەفت ساڵە و پێشتر دوو جار بۆ هەڵبژاردنی سەکۆماریی خۆی بەربژێر کردووە، یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٤ لە نێو حەوت پاڵێوراودا پلەی شەشەمی بەدەستهێنا، جاری دووەمیش لە ساڵی ٢٠١٤ خۆی بەربژێر کرد، بەڵام شایستەبوونی ڕەتکرایەوە، لەوانەیە ئەمجارەیان بە گلۆپی سەوزی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی بەربژێر کردبێت، چونکە ئێستا ڕاوێژکاری ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەندامی ئەنجوومەنی بەڵای بەرژەوەندی نیزامی ئێرانە