عەرەبێک خزمەت بە ژینگەی کوردستان دەکات

گەشتیارێکی عەرەب خۆبەخشانە گۆمی فێڵاو پاک دەکاتەوە
عەباس فازل کە عەرەبێکی ژینگەپارێزە ماوەی پازدە ڕۆژە بێ ڕاوەستان خەریکی پاککردنەوەی گۆمی فێڵاوە لە دەڤەری باڵەکایەتی
عەباس فازل بە پەیامنێری ڕزگاری پرێسی ڕاگەیاندووە کاتێک بینوویەتی کە گۆمەکە پیس کراوە،  دڵی ئێشاوە و دەستی بە پاککردنەوەی گۆمەکە کردووە، ئەو گوتوویەتی خۆی بە بەختەوەر دەزانێت کە ناوچەکە پاک دەکاتەوە، چونکە مرۆڤێکی ژینگەپارێزە، هەروەها هیوای  خواستووە کە گەشتیاران پاشماوەی خۆراک لە دوای خۆیان جێنەهێڵن، بەڵکو دەتوانن کۆیان بکەنەوە ولە شوێنی تایبەت دایبنێن یان لەگەڵ خۆیاندا بۆ زبڵخانەکان بیانبەن و لەوێ هەڵیانبڕێژن
هەستی ژینگەپارێزی ئەو عەرەبە دەبێ کوردستانیان ڕاچڵەکێنێ، چونکە ئەو خاکە زێد و نیشتمانی ئەوانە بەڵام پیسی دەکەن و بایەخ بە پاککردنەوەی نادەن، کەچی عەرەبێکی ژینگەپارێز کاتێک چاوی بەو خراپکارییە دەکەوێت، دڵی ژان دەکات و خۆبەخشانە دەست بە خاوێن کردنەوەی دەکات