عێراق: یازدە تیرۆریست لە سێدارە دەدرێن

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارێزگای ذیقار بە ڕاگەیاندنەکانی گوتووە کە وەزارەتی داد  بڕیاری لە سێدارەدانی بەسەر یازدە تیرۆریستی زیندانی ناوەندیی ناسریە “الحوت” جێبەجێکرد

بە گوێڕەی زانیاریەکان تیپێک لە وەزارەتی داد سەرپەرشتی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ئەو یازدە تاوانبارەی کردووە کە پێشینەی تاوانیان هەبووە و ئەندامی ڕێکخراوی "داعش"  بوون