شێخی پیران هەر بە زیندوویی دەمێنێتەوە

ڕۆژی بیست نۆی حوزەیرانی ساڵی هەزار و نۆسەت و بیست و پێنج شێخ سەعیدی پیران لە لایەن تورکەوە لە سێدارە درا
ڕۆژی ٢١-٦-١٩٢٥ شێخ سەعیدی پیران ڕێبەری ڕاپەڕینی کوردستان بۆ ئازادی و سەربەخۆیی لە لایەن تورکە کەمالیەکانەوە لە سێدارە درا
شێخ سەعیدی پیران (١٨٦٥ – ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٢٥ ) شۆڕشگێڕێکی کوردستان بوو،  لە ساڵی ١٩٢٥ بە یارمەتیی ژمارەیەکی زۆری  پێشمەرگەوە دژ بە حکومەتی تورکیا شۆڕشی  بەرپاکرد،  بۆ ماوەیەکی زۆر گەمارۆی شاری ئامەدیان دا، بەڵام بە هۆی ئەوەی هاوسەنگی لە نێوان هێزەکەی شێخی کوردان و ھێزی دەوڵەتی تورکیا نەبوو، تتێکشکا و خودی شێخ سەعیدیش بە دیلگیرا و دواتر لە سێدارە درا
یاد و بیرەوەری شێخ سەعیدی پیران لە ویژدان و هزری کوردستانیاندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە
سڵاو لە گیانی پاکی ئەو سەرکردەیەی بێباکانە تێکۆشا و گیانی خۆی پێشکەش بە دۆزی ڕەوای گەل و نیشتمان کرد