شۆفێرێک دووچاری کێشەی دڵ دەبێت و بارهەڵگرەکەی وەردەگەڕێت
ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی ٨-٦-٢٠٢٤ هاووڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی سرێشمەی سەر بە قەزای خەلیفان لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل دووچاری کێشەی دڵ دەبێتەوە و بارهەڵگرەکەی وەردەگەڕێت
ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی ٨-٦-٢٠٢٤ هاووڵاتییەک بەناوی ' شلک ساڵح، لە کاتی گەڕانەوەیدا، لە نێوان ئاکرێ و دهۆک، دڵی ڕادەوستێت و بارهەڵگرەکەی لە سایدی خۆی دەپەڕێتەوە سایدی بەرامبەر و وەردەگەڕێت، بەو هۆیەوە گیان لەدەستدەدات
بە گوێڕەی زانیاریەکان ڕووداوەکە بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە ڕوویداوە، دواتر خەڵکی ناوچەکە بە هانایەوە دەچن و تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانە دەگوازنەوە
قوربانییەکە ناوی 'شلک ساڵح'ە و تەمەنی چل و چوار ساڵە و خێزاندارە بووە
مخابن ڕووداوی لەم شێوەیە یەکجار زۆرە، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان بە تایبەتی شۆفێران ساڵانە دووجار پشکنینی گشتی ئەنجام بدەن و ئاگایان لە نەخۆشییەکانیان هەبێت