شوان: تەرمی پێشمەرگەیەک دەدۆزرێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ١٤-٥-٢٠٢٤ تەرمی پێشمەرگەیەک دۆزرایەوە
سەرچاوەکانی هەواڵ ئەمڕۆ سێشەممە ڕایانگەیاند کە تەرمی پێشمەرگەیەک بە ناوی (هیوا ڕەمەزان) لە نزیک گوندی هەیبە لەسەر ڕێی ناحیەی دۆزراوەتەوە
بە گوێڕەی زانیاریەکان قوربانیەکە پێشمەرگە بووە و خەڵکی گوندی گوڵم کەوەی ناوچەی شوان بووە، پازدە ڕۆژ لەمەوبەر بێسەروشوێن ببوو، بەڵام ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە و شوێنی گوللە بە جەستەیەوە دیارە،  بۆ ڕێکاری یاسایی تەرمەکە  ڕەوانەی پزیشکی دادی کەرکووک کراوە