شنۆ: هاووڵاتییەک دەستگیر دەکرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢-٦-٢٠٢٤ هاووڵاتییەکی دانیشتووی شاری شنۆ لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر دەکرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە هاووڵاتییەکی کوردی شاری شنۆ بەناوی ( مەتین مەهدیزادە ) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستگیر دەکرێت و ڕاپێچی زیندان دەکرێن
ماوەیەکە بە تۆمەتی تووندڕۆیی و دژایەتیکردنی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران کوردانی ڕۆژهەڵات بە بەرفراوانی دەستگیر دەکرێن و ڕەوانەی زیندان دەکرێن
هەر دوێنێ شەممە ڕێکەوتی ١-٦-٢٠٢٤ لە شاری خوڕەمئاوا، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی ( مەسعوود داڵوەند)، تەمەن ٣٥ ساڵ و باوکی چوار منداڵ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کرابوو
شیاوی باسکردنە کە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٣١-٥-٢٠٢٤ لە شارۆچکەی دێهلوڕان هاووڵاتیییەک بە ناوی ( حەمیدڕەزا ئاروانە ) بە تۆمەتی ئەوەی پۆستێکی نەشیاوی دژ بە ڕژێم بڵاوکردۆتەوە، دەستگیر کرابوو
لە لایەکی دیکەوە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە کە : هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی 'عوسمان گەلاوێژی' لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزە کانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و چارەنووسی نادیارە