شنۆ: مینێک دەتەقێتەوە و زیان بە سێ کەس دەگەیەنێت
دوێنێ سێشەممە، ڕێکەوتی ٢١-٥-٢٠٢٤ لە بەرزایییەکانی سنووری چیای کێلەشین مینێک دەتەقێتەوە وزیان بە سێ کەس دەگەیەنێت
بەگوێرەی هەواڵەکانی ماڵپەڕی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ مینێک دەتەقێتەوە، بەوهۆیەوە هاووڵاتییەک بەناوی ئیسماعیل عەزەوزەمە گیان لەدەستدەدات و دوو برای دیکەش بە ناوەکانی سەید هێمن مووسەوی و سەید هادی مووسەوی بریندار بوون
بە گوێرەی زانیاریەکان دوو برا بریندارەکە یەکێکیان ٢٧ ساڵ و ئەوەی دیکەشیان تەمەنی ٢٦ ساڵە و هەردووکیان خەڵکی "میراوێ"ن، بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە
بەگوێڕەی هەواڵی ماڵپەڕی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەو هاووڵاتییانە بەمەبەستی کۆکردنەوەی گیای بەهاری و دەرمانی ڕۆیشتبوونە کێلەشین، لەوێش بەهۆی تەقینەوەی مینێک یەکێک دەکوژرێت و دووەکەی دیکەش بریندار دەبن