شاندێکی ڕزگاری لە جڤینی جڤاتی گشتی کەنەکە بەشداری دەکات

دەمژمێر ١٠ی ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٢٠-٤-٢٠٢٤ جڤاتی گشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، بیست و دووەمین جڤینی گشی خۆی لە وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوەبرد، ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی کۆنگرە و نوێنەرانی لایەنە سیاسیەکان بەشدارییان کردبوو،  شاندێکی حزبی ڕزگاریی کوردستان بەشدارییان لە جڤینی جڤاتی گشتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان کرد، هەروەها هەڤاڵ ڕێکار ئەحمەد، سکرتێری گشتی حزب وتەی حزبی ڕزگاریی کوردستانی پێشكەش کرد و ڕامانی ڕزگاری بە ئامادەبوان گەیاند. شیاوی باسە کە جڤینی جڤاتی گشتی دوو ڕؤژ بەردەوامبوو، دەمژمێر ١٧ی ئێوارەی دوێنێ یەکشەمە ڕێکەوتی ٢١-٤-٢٠٢٤ کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێناو ئەنجامنامەیەکی بڵاوکردەوە