شاندێکی ڕزگاری سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دەکا


ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕێکەوتی ٤-١-٢٠٢٣ شاندێکی حزبمان، حزبی ڕزگاریی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان (ڕێکار ئەحمەد، ئاکۆ عەبدولمەجید، ئیبراهیم محەمەدئەمین و هۆگر محەمەد) سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی 'بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان'یان لە شاری هەولێر کرد، لە لایەن بەڕێزان مام خدر ڕووسی سکرتێری گشتی بزووتنەوە و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی پێشوازیان
لێکرا، لە دیدارێکی دۆستانەدا باس لە ڕەوشی هەنووکەیی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەکان کرا