شاندێکی هاوپەیمانی نیشتمانی سەردانی حزبی ڕزگاریی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ دوو شەممە، ڕێکەوتی ١٠-٤-٢٠٢٣ کاک 'ئارام قادر' سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتمانی بە یاوەری 'مامۆستا سالار' یاریدەدەری سەرۆک و 'دکتۆر نەوزاد خۆشناو' بەرپرسی دەڤەری هەولێر، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبمان، حزبی ڕزگاریی کوردستانیان کرد لە شاری هەولێر، لەلایەن هەڤاڵ ئاکۆ عەبدولمەجید بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان و ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەب و هەڤاڵانی حزب بە گەرمییەوە پێشوازییان لێکرا. لە دیدارێکی برایانەدا باس لە ڕەوشی هەنووکەیی هەرێمی کوردستان کرا، هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردنی پێوەندی نێوانیان لە چوارچێوەی بەرەی گەلدا کردووە و هیوایان خواست کە شێلگیرانە کار بۆ کۆکردنەوە و یەکخستنی نێو ماڵی کوردەواری بکرێ
لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە خۆئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو کرا، هەردوولا هاوڕابوون کە هەوڵی پێکهێنانی لیستێکی گشتگیر و هاوبەش بۆ تەواوی ڕێکخراو و کەسایەتیە سەربەخۆکان ئەرکێکی گرنگ و پێویستە و دەبێ ڕاشکاوانە کاری بۆ بکرێ