شاندێکی حزبی ڕزگاری سەردانی حزبی یەکێتی بێتنەهرێنی نیشتمانی دەکات

کاتژمێر ١٦ی ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٨-٢٠٢٤ هەڤاڵ ڕێکار ئەحمەد، سکرتێری گشتی حزبی ڕزگاریی کوردستان بە یاوەری هەڤاڵان ئیبراهم محەمەد ئەمین و هۆگر محەمەد سالح سەردانی بارەگای حزبی یەکێتی بێتنەهرێنی نیشتمانییان لە شاری عەنکاوە کرد کە لەلایەن بەڕێزان یوسف یەعقوب سەرۆکی حزب و جۆزییف سلێوا جێگری سەرۆکی حزب و مەئرەب عماد ئەندامی مەکتەبی پەیوەندەییەکان و ڕاپەڕاندن بە گەرمییەوە پێشوازییان لێکرا، سەرەتا شاندی میوان ئامانجی خۆیان  لە سەردانەکە خستەڕوو، دواتر لە دیدارێکی برایانەدا باس لەڕەوشی هەنووکەیی کوردستان و ناوچەکە کرا، هەردوولا هاوڕابوون کە ڕەوشی ئێستای عێراق پەسندکراو نییە ، هەروەها بە هۆی ناکۆکی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند گوزەرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان سەخت و دژوار بووە، هیواخوازبوون کە بە گیانی نیشتمانپەروەری ڕەفتار لەگەڵ ڕەوشەکەدا بکرێت و کۆتایی بە بەرچاوتەنگی حزبایەتی بهێنرێت و خۆشگوزەرانی خەڵک و سەروەری وڵات بکرێتە ئارمانج، لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە هاوهەنگی و کاری هاوبەشیئ نێوان لایەنە سیاسیەکانی گۆڕەپانی کوردستان کرا و جەخت لە تەنیابیی و پێکەوەیی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکان کرایەوە