شاندێکی حزبی ڕزگاری سەردانی حزبی ئەبنا ئەلنەهرەین دەکات
ئێوارەی دوێنێ چوار شەممە، ڕێکەوتی ٢١-٢-٢٠٢٤ هەڤاڵ ڕێکار ئەحمەد سکرتێری گشتی حزبی ڕزگاریی کوردستان بە یاوەری شاندێکی حزب سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبی ئەبنا ئەلنەهرەینی کرد و لەلایەن خاتوو گابتا شایا، جێگری سەرۆکی حزب و دکتۆر سروود سەلیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ژمارەیەک لە ئەندامانی حز ب پێشوازییان لێکرا. سەرەتا شاندی میوان ئامانجی خۆی لە سەردانەکە خستەڕوو، دواتر لە دیدارێکدا تەبایی و هاوخەباتی نەتەوە دێرین و خاوەنی ڕاستینی ئەم نیشتمانە جەختی لەسەر کرایەوە و هەردوولا هیوایان خواست کە گرفت و کێشەکان دەرباز بکرێن و هەموان بە گیانی بەرپرسیاریەتییەوە ڕەفتار لەگەڵ ڕەوشەکەدا بکەن کە لە بەرژەوەندی باڵای گەل و نیشتماندا بێت. لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کرایەوە و کە هەموان بتوانن نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان ڕەوانەی پەرلەمان بکەن