شاندێکی حزبی ڕزگاری سەردانی بزووتنەوەی چاکسازی نیشتمانی دەکا

دەمژمێر ١١ی ڕۆژی ٢٧-١٢-٢٠٢٢ هەڤاڵ ڕێکار ئەحمەد، سکرتێری گشتیی حزبمان، حزبی ڕزگاریی کوردستان بە یاوەری هەڤاڵ
هۆگر محەمەد ئەندامی مەکتەبی پەیوەندیەکان سەردانی نووسینگەی بزووتنەوەی چاکسازی نیشتمانی لە شاری سلێمانی کرد، لە لایەن
بەڕێزان کاک بیرون عومەر فەتاح و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی پێشوازییان لێکرد، ئەوسا لەدیدارێکی برایانەدا باس لە ڕەوشی هەنووکەیی
کوردستان و ناوچەکە کرا، لە تەوەرێکی دیکەدا یەکخستنەوەی نێو ماڵی کوردەواری بە گرنگ و پێویست زانرا و هەردوولا
هیواخوازبوون کە هەنگاوی کردەیی بۆ هەڵبگیرێتەوە.