شاندێکی حزبی ڕزگاری سەردانی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دەکات

دەمژمێر یازدەی ئەمڕۆ، چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢١-٢-٢٠٢٤ هەڤاڵ ڕێکار ئەحمەد سکرتێری گشتی حزبی ڕزگاریی کوردستان بە یاوەری شاندێک کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان سابیر عوسمان، ئیبراهیم محەمەدئەمین و هۆگر محەمەد سالح سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانیان کرد و لەلایەن مام خدر ڕووسی سکرتێری گشتی بزووتنەوە و ژمارەیەک لە ئەندامانی  سەرکردایەتیەوە پێشوازیان لێکرا، سەرەتا شاندی میوان لە تەندروستی مام خدریان پرسی و هیوای چاکبوونەوە و لەشساغیان بۆ خواست، دواتر لە دیدارێکی برایانەدا باس لە ڕەوشی هەنووکەیی کوردستان و ناوچەکە کرا، هەروەها جەخت لە پەیوەندی نێوان هەردوولایەن کرایەوە