شاندێکی حزبی ڕزگاریی سەردانی مەڵبەندی هەولێری یەکێتیی نیشتمانی دەکات

دەمژمێر ١٠ی ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ٨-١-٢٠٢٣ هەڤاڵ ڕێکار ئەحمەد، سکرتێری گشتی حزبی ڕزگاریی کوردستان بە یاوەری هەڤاڵان ڤیان فارس ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هۆگر محەمەد سەردانی بارەگای مەلبەندی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد و لەلایەن بەڕێز کاک دکتۆر مەجید حەمەدەمین بەرپرسی مەڵبەند و کاک عەبدولقادر هەرکی بەرپرسی پەیوەندییەکانی مەڵبەند و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەڵبەند بە گەرمییەوە پێشوازییان لێکرا، سەرەتا هەڤاڵ ڕێکار ئەحمەد سپاسی دکتۆر مە جید  بەرپرسی مەڵبەندی کرد  کە لەماوەی ڕابردوو سەردانی حزبی ڕزگاریی کوردستانی کردبوو، هەروەها بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و بەردەوامبوونی وەک بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جارێکی دیکەش پیرۆزبایی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، ئەوسا لە دیدارێکدا باس لە ڕەوشی هەنووکەیی کوردستان، بەتایبەتی ئەو گرفت و ئاستەنگانە کرا کە ئێستا بەرۆکی دۆزی باشووری کوردستانیان گرتووە، هەردوولا هیوایان خواست کە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بە یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی  ڕووىەڕووی ئەو گرفتانە ببنەوە و تێکڕا لە بەرژەوەندی کێشەی کورددا بن و بەرەو ئامانجی نەتەوەیی و نیشتمانیی هەنگاو هەڵبگرنەوە