سەرۆکی عەشیرەتی زێدکی دەکوژرێت

شەوی ڕابردوو بەهۆی شەڕە تەقەی نێوان دوو بنەماڵە، سەرۆکی عەشیرەتی زێدکی کوژرا
شەوی ڕابردوو، ٢٩-٣-٢٠٢٤ دوو بنەماڵە لەسەر کێشەیەکی کۆن، بە شەڕ دێنەوە، لەو نێوەندەدا 'عەونی سمکۆ ئاغا زێدکی' سەرۆکی عەشیرەتی زێدکی کوژرا
شەوی ڕابردوو لە کاتێکدا شەڕە تەقە لە نێوان دوو بنەماڵەی خزمی یەکدی لە سەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆن، دەستی پێکردەوە، سەرۆکی عەشیرەتی زێدکی  کوژراو کوڕێکی و برایەکی بە سەختی بریندار بوون
 ڕاستییەکەی شەڕی نێوان دوو بنەمالەی عەشیرەتی زێدکی لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک  بووە هۆی کوژرانی عەونی ئاغا سەرۆکی عەشیرەتی زێدکی و بریندار بوونی برایەکی بەناوی جەهوەر سمکۆ ئاغا و کوڕێکی، هەرچەندە بە پەلە بریندارەکان بۆ نە خۆشخانەی دهۆک گوازراونەتەوە، بەڵام برینەکانیان سەختە