سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیری تورکمانی بۆ ڕزگاری پرێس دەدوێت

 پرسیار: کاک گەیلان دەکرێت  خۆتان بناسێنن و پێمان بڵێن لە کەیەوە  بەرپرسی ئەم ناوەندە ڕۆشنبیریەن؟
وەڵام : سەرەتا سڵاوتان لێبيت.  من ناوم گەيلان نەجمەدین قەسابە ، بە گیلان ئاڵتی بەرماغ  ناسراوم کە نازناوی خانەوادەکەمان لە مزگەوتی ئاڵتی بەرماغەوە هاتووە کە لە ناو قەیسەری هەولێرە  وهی بنەمالەکەمانە، هی باپیرمە. من خاوەنی برونامەی دبلۆم و بروانامەی بەکالۆریۆسم  و قوتابی ماستەرم. بروانامەکانم هەر لە بواری زمانی تورکی و ئەدەبەکەیەتی
پرسیار: لەکەیەوە ئەم سەنتەرە دروست بوە؟
 وەڵام: لە ٥-١١-٢٠٠٥ەوە سەنتەرەکەمان دامەزراوە و تا ئێستا بەردەوامە
پرسیار: کەی تۆ بوویت بە سەرۆکی ئەم سەنتەرە؟
وەڵام:  شازدە  ساڵە سەرۆکی سەنتەری رۆشنبیری تورکمانم و نزیکەئ ١٢ ساڵیش بەرێوە بەری گشتی ماڵی تورکمان بووم کە سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری یە
پرسیار:  چەند لقی رۆشنبیریتان هەیه و هەماهەنگیتان چۆنە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی دیکە؟
وەڵام : هەماهەنگی زۆرمان هەیە لەگەڵ سەنتەرو ڕێکخراوە ڕۆشنبیری و کولتورییەکانی کوردی کە زیاتر خۆی لە پێکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئاینی دەبینیتەوە و زۆر جار کارو چالاکی بەیەکەوە دەکەین؛ لە زۆربەی چالاکییەکانمان کورد و تورکمان ئامادە دەبن بە بێ جیاوازی خزمەت پێشکەش دەکەین، چونکە ئێمە لەگەڵ کورد خزمین وکولتوری سەدان ساڵی یەکتر دەزانین و هاتوچۆمان لەگەڵ یەکتردا هەیە. زۆر جار گەشت دەکەین بۆ ناوچەی سۆران و خەڵکیکی زۆر بەرێزو کولتورناسی لێیە ویەکتر دەناسین رێزمان لێدەگرن و خواردنیان لەگەڵدا دەخۆین و شوێنی حەوانەوەمان بۆ دابین دەکەن . ئەوەی ڕاستی بێ، ئێمە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاری و پشتگیری دەکرێین ، هەرچەندە بەردەوام نییە  و پچر پچرە
پرسیار: بابەتی پرسی کۆتاکان چۆن دەبینن؟
وەڵام:  کۆتاکان و تورکمان، بەڕاستی مافێکی بنەڕەتییە بۆ تورکمان، بەڵام بە لارێیاندابرد ، بۆیە وای لیهات ،تورکمان تەواوکەری کورد و گەلانی ترە لە کوردستان، ئەگەر تورکمان لە پەرلەماندا نەبیت، بێگومان کەموکوڕی دروست دەبیت. ئەگەر کۆتاش نەبی تورکمان یەک نوێنەری نابێت لەپەرلەمان چونکە دەنگی تورکمان کەمە
پرسیار: بەرنامەتان بۆ داهاتوو چییە؟
وەڵام: بەرنامەمان زۆرە بۆ دهاتوو وەک کار و چالاگی لە دەڤەرەکانی تر بۆ خۆ ناساندن و ناساندنی کولتوری تورکمانی بە گەلانی دیکە، وەک گروپی هەڵپەرکێ و قۆریات وگۆرانی جلک و بەرگ و خواردنی تورکمانی
پرسیار: گرفتەکانی کارکردنتان چین ؟
وەڵام : گرفتی ئێمە تەنها ماددیە، ماددە واتە پارە، ئەگەر پارە نەبوو هیجمان پێ ناکرێ،  ئەگەر پارە هەبیت، دەتوانین زۆر شت بکەین  پرسیار.: کێ هاوکاریتان دەکات؟
وەڵام: بەتایبەت ئێستا هاوکاری بۆ سەنتەرکان کەمە، یاخود هەر  نییە
پرسیار:  کاری سەرەکی بەڕێزتان چییە؟
وەڵام:  من خۆم بەرێوەبەری گشتیم لە وەزاروتی ڕۆشنبیری، هەر خۆشم وانەی تورکی دەڵێمەوە لە زۆر شوێن،  ساڵانەش خولی زمانی تورکی بە بێ بەرامبەر دەکەینەوە بۆ گەنج و لاوان و ئافرتان  مندالان پرسیار
پرسیار: حەز دەکەی باسی چی تر بکەی؟
وەڵام:   لە کۆتاییدا زۆر سوپاسی تۆ کاک ئیسماعیل محەمەد (بێ قەرار )دەکەم کە وەک سەرۆکی ڕێکخراوی سۆران و ڕۆژنامەوان بەبەردەوامی لەگەڵمان هاوکاریت و لە نزیکەوە بەدواداچوون دەکات 
ئامادەکردنی: ئیسماعیل محەمەد