سەرۆکی ئەمریکا لە دژی هەڕەشەی وەڵامدانەوەی ئێران، پشتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیل دووپات دەکاتەوە

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ ژەنەراڵێکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە مەبەستی تاوتوێکردنی نیگەرانییەکانی کۆشکی سپی سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، سەردانی ئیسرائیل دەکات
ڕۆژی چوارشەممە، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، جارێکی دیکە جەختی کردوە کە ئیسرائیل "سزا دەدرێت" بە هۆی هێرشەکەی بۆ سەر کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە دیمەشق و حەوت فەرماندەی سوپای پاسداران کوژران
لە هەمان کاتدا کە نیگەرانییەکان سەبارەت بە هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێران لە دژی ئیسرائیل بەرزبووەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە جەختی لەسەر "پشتیوانی پۆڵایین"ی ئەمریکا بۆ ئاسایشی ئیسرائیل لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەکی ئێراندا کردەوە و ڕایگەیاند، ئەمریکا بەرگری لە ئیسرائیل دەکات لە "هەر شتێک کە ". دەتوانێت" درێغی ناکات
هاوکات لەگەڵ ئەم لێدوانانەدا، سەرۆک کۆماری ئەمریکا هۆشداری دا لە هەڕەشەکانی ئێران بۆ ئەنجامدانی هێرش دژ بە ئیسرائیل
هەرچەندە تا ئێستا ئاژانس و کاربەدەستانی ئێران، کات و شوێنی گونجاوی وەڵامدانەوەی ئیسرائیلیان دیاری نەکردووە، بەڵام وا پێدەچێت کە لەم نزیکانەدا هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئێران دەستپێبکات
چاودێران ئەم قسانەی سەرکۆماری ئەمریکایان بە کاردانەوەیەک بە بەرامبەر بە لێدوانەکەی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕۆژی چوارشەممە، لێکداوەتەوە
جۆ بایدن، دوێنێ ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٠-٤-٢٠٢٤ لە کۆشکی سپی بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن ئەم لێدوانانەی دا وگوتی: وەک بە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆنم گوتووە، پابەندبوونمان بە ئاسایشی ئیسرائیل و بەم هەڕەشانەی ئێران و بە وەکالەتەکەی گروپەکان پابەندبوونێکی پۆڵایینە - با دووبارە بیڵێمەوە، پۆڵایینە
عەلی خامەنەئی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و جۆ بایدن سەرکۆماری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەردووکیان دوو کەسی بە تەمەن و خاوەن ئەزموون، لەوانەیە هەڕەشەکانی ئەوان ئاگری شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەرمتر بکات