سەرۆکی ئەرژەنتین، گۆمی ئەمریکای لاتین دەشڵەقێنێت

دوای لێدوانەکانی سەرۆکی ئەرجەنتین سەبارەت بە گوستاڤۆ پترۆی سەرۆکی کۆڵۆمبیا، کۆلۆمبیا ڕایگەیاند، دیپلۆماتکارانی ئەرجەنتین دەردەکات
خاڤیێر میلی سەرۆکی ڕاستڕەوی ئەرجەنتین لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن کە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە بە تەواوی پەخش بکرێت، گۆستاڤۆ پێترۆ سەرۆکی چەپی کۆڵۆمبیا بە "بکوژێکی تیرۆریستی" ناوبرد و ڕەخنەی تووندیشی لە کوبا و ڤەنزویلا گرت
وەزارەتی دەرەوەی کۆلۆمبیا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم لێدوانانە سوکایەتی بە شکۆی بەڕێز پترۆ سەرکۆماری وڵاتەکەمان دەکەن و چونکە ئەو بە شێوەیەکی دیموکراسی وەک سەرۆکی وڵات هەڵبژێردراوە
حکومەتی کۆڵۆمبیا فەرمانی دەرکردنی دیپلۆماتکارانی باڵیۆزخانەی ئەرجەنتینی لە کۆڵۆمبیا دەرکرد و ڕایگەیاند کە ئەم بڕیارە لە ڕێی کەناڵە دیپلۆماسییەکانەوە بە باڵیۆزخانەی ئەرجەنتین دەگەیەنرێت
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئەندرێس ئۆپنهایمەر، کەناڵی سی ئێن ئێن، سەرۆکی ئەرژەنتین کە بە سیاسەتمەدارێکی پۆپۆلیستی و ڕاستڕەو دەناسرێت، هێرشی توندی کردە سەر حکومەتەکانی ڤەنزوێلا و کوبا و دواتر ڕەخنەی لە سەرۆکی کۆلۆمبیا گرت، بەو هۆیەشەوە تەنگژە و قەیران لە پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتانەدا دروست دەبێت