سەرما پارێزەرێک دەتەزێنێ

پارێزەرێکی شاری هەولێر بە مەبەستی چێژ وەرگرتن لە بەفر، ڕۆژی دووشەمە، ڕێکەوتی ٥-٢-٢٠٢٤ بە چیای سەفین هەڵدەگەڕێ، بەڵام دواتر ڕێ ون دەکات و سەرماش زۆری بۆ دەهێنێ و دەیتەزێنێ، بەو هۆیەوە لە کاتی گەڕانەوەیدا لە بناری چیای سەفین لە هۆش خۆی دەچێت
لەم بارەیەوە موحسین قەسرۆکەیی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی شەقڵاوە، بە رزگاری پریسی راگەیاندووە ئەو گەنجە نای (س.ک) و دانیشتووی  شاری هەولێر بە هۆی ئەوەی شارەزایی لە شوێنەکەدا نەبووە، ئیدی ڕێی گەڕانەوەی بزرکردووە، سەرەنجام دوای گەڕان و پشکنین لە نزیک گوندی پونگینەی بناری سەفین بە بێ هۆشی دەدۆزرێتەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەقلاوە دەکرێ
ئەو پارێزەرە کە سەرما تەزاندوویەتی پێویستی بە گەرمکردنەوە هەیە بووە و دەبێ ماوەیەکیش لە ژێڕ چاودێری پزیشکدا بمێنێتەوە