سەردان

دەمژمێر یەکی پاش نیوەڕؤی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ١٠-٧-٢٠٢٣ هەڤاڵ ڕێکار ئەحمەد، سکرتێری گشتی حزبمان، حزبی ڕزگاریی کوردستان بە یاوەری هەڤاڵان ڤیان کەرکووکی و هۆگر محەمەد، لە شاری سلێمانی سەردانی بارەگای بزووتنەوەی چاکسازی کرد، لەلایەن بەڕێز بێرون عومەر سکرتێری بزوتنەوەی چاکسازیی نیشتمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی، بە گەرمییەوە پێشوازییان لێکرا، دواتر لە دیدارێکی دۆستانەدا باس لە ڕەوشی هەنووکەیی کوردستان و پڕۆسەی هەڵبژاردن کرا. هەردوولا هاوڕابوون کە یەک لیستی کوردستانیان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە ڕاژەی بەرژەوەندی گەلی کوردستان دایە و هاوێرکاری و چەند لیستی زیان بە دۆزی ڕەوای کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەگەیەنێ، بەو هۆیەوە خوازیاربوون کە لایەنە سیاسیەکان بەرەو یەک لیستی هەنگاو هەڵبگرنەوە. لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە پڕۆسەی یەکبوون و یەکگرن کرا کە حزبی ڕزگاریی کوردستان لەگەڵ چەند لایەنی سیاسی هەنگاوی بۆ هەلگرتۆتەوە