سەردان

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ٩-٧-٢٠٢٣ هەڤاڵ ڕێکار ئەحمەد، سکرتێری گشتی حزبمان، حزبی ڕزگاریی کوردستان بە یاوەری هەڤاڵان سەرۆک بەکر و هۆگر محەمەد سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستانی کرد لە شاری هەولێر و لەلایەن بەڕێز مام خدر ڕووسی سکرتێری بزووتنەوە و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی بە گەرمییەوە پێشوازییان لێکرا. دواتر لە دیدارێکی گەرم و گوڕدا باس لە ڕەوشی هەنووکەیی هەرێم و کوردستان و هەوڵدان بۆ لیستی یەکگرتووی کوردان لە ناوچە داگیرکراوەکانی کەرکووک، دیالە و موسڵ کرا. هەردوولا هاوڕابوون کە پێکهێنانی یەک لیستی هاوبەش لە بەرژەوەندی دۆزی ڕەوای کوردستان دایەوە و نابێ هەوڵی هاوێری و پەرتەوازەیی بدرێ
لە بڕگەیەکی دیکەدا شاندی حزبمان سەبارەت بە پڕۆسەی هەوڵدان بۆ یەکبوون و یەکگرتنی لایەنە هاوڕامانەکان. دیدی و بۆچوونی خۆی خستەڕوو، سەبارەت هەروەها شرۆڤەی بەو هەوڵانەی کرد کە حزبمان لەگەڵ هاوپەیمانی نیشتمانی، بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان، کڵپەی نیشتمانی و ژمارەیەک لایەنەی دیکە ئەنجامی داوە و هیوای خواست کە ئەم پڕۆسەیە بەرفراوانتر بکرێ و بە یەکبوون و یەکگرتنی زۆرترین ڕێکخراو و لایەنی دەرەوەی دەستەڵات بتوانرێ هیوا و ئومێد بۆ خەڵکی کوردستان بگێڕدرێتەوە کە ئێستا بەهۆی سیاسەتی هاوێرکاری و پشتگوێخستن باڵێ بەسەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا کێشاوە
ئەوەی جێی خۆشحاڵییە کە هاوڕامانییەکی هاوبەش و نزیک سەبارەت بە گۆڕانکاری و پێشهاتەکان لە نێوان هەردوو لایەنی حزبی ڕزگاریی کوردستان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستاندا هەیە و لە ڕابردووشدا چەندین پڕۆسەی هاوبەشیان پێکەوە ئەنجام داوە