سەردان

ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕێکەوتی ١١-١-٢٠٢٣ هەڤاڵ ڕێکار ئەحمەد، سکرتێری گشتی حزبمان، حزبی ڕزگاریی کوردستان، سەردانی بەڕێز کاک عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەزیری 'کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان' و جێگری سەرۆکی حزبی سۆسیالیستی کرد و بە گەرمییەوە پێشوازی لێکرا، لەدیدارێکی برایانەدا باس لە خزمەتگوزاریەکانی کەسوکاری شەهیدان کرا. لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە ڕەوشی هەنووکەیی باشووری کوردستان و پێوەندی نێوان ڕێکخراوە سیاسیەکان، بەتایبەتیش پەیوەندی نێوان حزبی ڕزگاریی کوردستان و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان کرا.