سەردان
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ٩-١-٢٠٢٣ بەبۆنەی دەستبەکاربوونی کاک جەعفەر ئێمنکی وەک بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، شاندێکی حزبی ڕزگاریی کوردستان کە پێکهاتبوو لە هەڤاڵان ڕێکار ئەحمەد، ئیبراهیم محەمەدئەمین و هۆگر محەمەد سەردانی بارەگای مەکتەبی پەیوەندییەکانیان لە شاری هەولێر کرد و لەلایەن بەڕێزان کاک جەعفەر ئێمنکی و کاک ڕەسول ڕەزگە و تەحسین مەرزانی پێشوازییان لێکرا. لەسەرەتادا شاندی ڕزگاری پیرۆزباییان لە کاک جەعفەر ئێمنکی و ستافی نوێی پەیوەندیەکان کرد و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن. لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە ڕەوشی هەرێمی کوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسیەکان کرا