دەمژمێر ١٠ی ئەمڕۆ شەممە، ڕێککەوتی ٧-١-٢٠٢٣ هەڤاڵ ڕێکار ئەحمەد بە یاوەری هەڤاڵان ئیبراهیم محەمەدئەمین و هۆگر محەمەد سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی گەشەپێدانی تورکمانی لە شاری هەولێر کرد و لە لایەن بەڕێزان محەمەد سەعدەدین سەرۆکی پارتی و نیازی ڕەمزی محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی بە گەرمییەوە پێشوازییان لێکردا. ئەوسا لە دیدارێکی برایانەدا باس لە پێویستی بە هێزکردنی پەیوەندی نێوان ڕێکخراوە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان کرا و هەردوولا خوازیاربوون کە هاوکاری نێوانیان لە بەرژەوەندی گشتی گەلی کوردستاندا گەشەی پێبدرێ.