سەبارەت بە کوژراوەکانی زینی وەرتێ، بەڕێوەبەری ناحیە بۆ ڕزگاری پرێس دەدوێت
دەمژمێر ١٦ی ئەمڕۆ یەکشەممە ، ڕێکەوتی ٢-٦-٢٠٢٤ لە زینی وەرتێ، ژن و پیاوێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژران و تەرمەکانیان لە ناو ئۆتۆمۆبێلیک دۆزرایەوە
بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ ' شۆڕش حەسەن' بە پەیامنێری ڕزگاری پرێسی راگەیاند : نزیکەی دەمژمێر چواری ئێوارەی ئەمڕۆ لە کوژرانی ژن و پیاوێک ئاگادار کراینەوە، هەر دەستبەجێ پۆلیس و ئاسایش رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران تا لێکۆڵینەوە لە تاوانەکەدا بکەن، هەروەها تەرمەکانیش بۆ نەخۆشخانەی دادی سۆران گوازرانەوە
جێی ئاماژەیە کە زینی وەرتێ سەر بە قەزای رواندزە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی کوژراوەکان و هۆکاری کوشتنەکە ئاشکرا نەبووە