سێ کەس بە تۆمەتی کوشتن دەستگیر دەکرێن
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیستی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای کردووە کە سێ کەس بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک دەسگیرکراون
دوای ئەوەی لە گوندی خەراجیان مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت ئاگاداركرانەوە کە تەرمێك لەناو ئۆتۆمبێلێكدا هەیە، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و هێڵكاریان بۆ شوێنی ڕووداوەكە كرد
لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران بەردەوام بوو تا ئەوەی گومان خرایە سەر هاوسەرو دوو منداڵی كوژراوەكە، سەرەنجام كەمتر لە چوار سەعات لە لێكۆڵینەوەكان دەریانخست كە هاوسەرو دوو منداڵی كوژراوەكە بكەری تاوانەكە و بکوژی قوربانیەکەن، ئەوان زوو ئەستۆڤانیان کرد و وەک بکوژ خۆیان ناساند.
بە گوێرەی زانیاریەکانی پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی، ئێستا هەرسێ تۆمەتبار ( ج، ف، ح لەدایكبووی ١٩٨٧ ، هـ، هـ، م لەدایكبووی ٢٠٠٨ ) و(هـ، هـ، م لەدایكبووی ٢٠٠٦ ) بەبڕیار دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٠٦ لەە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون