سێ مەتر بەفر لە ملەی ژالانە

سەرچاوەکانی هەواڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ئاشكرایان کردووە کە لە ملەی ژاڵانە لە هۆرامان زیاتر لە سێ مەتر بەفر باریوە، بەو هۆیەشەوە چەند ڕۆژێکە ڕێ داخراوە ، هەرچەندە کە پارێزگای کوردستان لە هەوڵی کردنەوەی ڕێیەکەدایە، بەڵام هەتا ئێستا بە تەواوی نەکراوەتەوە و ئۆتۆمۆبیلەکان ناتوانن لێوەی تێپەڕ ببن
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕزگاریپریسی ڕاگەیاندووە کە گیرانی ملەی ژاڵانە کێشەی گەورەی دروست کردووە، بەڵام هیواخوازن لە ڕۆژانی داهاتوو ڕێیەکە بکرێتەوە