سێ عەرەب چاوی منداڵێکی کورد کوێر دەکەن

عەرەبی هاوردە لە گوندی کلێسەی سەر بە شارۆچکەی داقوق هێرش دەکەنە سەر مێردمنداڵێکی کورد و چاوێکی  کوێر دەکەن
ڕۆژی ٢٧-٢-٢٠٢٤ سێ عەرەب لە گوندی کلێسەی سەر بە داقوق پەلاماری گەنجێکی کورد دەدەن و لێی دەدەن بەو هۆیەوە چاوێکی کوێر دەکەن
کەسێکی نزیک لە ڕووداوەکە بە ناوی (هـ.ح) بە ڕزگاری پرێسی ڕاگەیاندووە ئەو گەنجە  ناوی (بیلال وەلید)ە و تەمەنی 17 ساڵە و کوڕی ئیمام و خەتیبی گوندەکەیە،  لەکاتی  گەڕانەوەی لەقوتابخانەدا سێ عەرەبی ڕێ لێدەگرن و لێی دەدەن، لە کاتێ لێداندا چاوێکی کوێر دەبێت
بە گوێڕەی زانیاریەکان بیلال وەلید لە پۆلیس سکاڵای تۆمار کردووە ، بەو هۆیەوە هەرسێ عەرەبەکە دەستگیرکراون