سیستەمی ئەردنیگاری لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت
پڕۆژەی سیستەمی ئەلیکترۆنی گی پی ئێس و ترانزێت لە دەروازە سنوورییەکان جێبەجێ دەکرێت، ئەمڕۆ سێشەممە، ٣٠ ڕێکەوتی سی نیسانی ٢٠٢٤، کۆنفرانسی چالاکردن و جێبەجێکردنی پرۆژەی سیستەمی ئەلیکترۆنی و ترانزێتی گی پی ئێس لە دەروازە سنوورییەکان بەڕێوەچوو.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند ، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ھەڵگورد شێخ نەجیب، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی ھەرێم، کۆنفرانسی چالاکردن و جێبەجێکردنی پرۆژەی سیستەمی ئەلیکترونی و ترانزێت بۆ چالاککردنی ئەردنیگاری لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو
روونیکرووەتەوە، پڕۆژەکە هەریەک لە دەروازەکانی ئیبراهیم خەلیل، حاجی ئۆمەران، باشماخ و پەروێزخان، فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەگرێتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆنفرانسەکە لە هۆتێل دیڤان لە شاری هەولێر بە سەرپەرشتی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گواستنەوەی زەمینی و هێڵی ئاسنی و ترام، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەبەرانی گشتی و گومرگی هەرێمی کوردستان ساز کرابوو