سۆران: چەند بریکارێکی غاز سزا دەدرێن

ئەمیر سەلیم بەڕێوەبەری نەوت وکانزاکانی سۆران ڕایگەیاند: “لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نزیکەی حەفتا و پێنج بریکاری دابەشکردنی غاز هەیە لەگەڵ حەوت کارگەی غاز بە هەر شەش قەزاکانەوە ،چەند دوکانێک دیاری کراوە بۆ ئەوەی هاوڵاتی لە کاتی پێویست لەو شوێنە غاز بە دەست بێنێت کە هەر بە نرخی هەشت هەزار و پێنج سەد دینارە.” ئاماژەی بەوەش کرد:” هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ قائیمقامی قەزای سۆران کۆبوونەوەیەکمان کرد و توانیمان کێشەی کەمی غاز چارەسەر بکەین لە سنووری سۆران،کێشەی سەرەکی ئێمە کەمی غازە نەک کەمی کارگەی غاز چونکە تا کارگە زیاتر بێت چاودێری کردنیشی سەخت تر دەبێت و کرێکاری زیاتریشی دەوێت، ئێستا ناچار نەدەبوون غازی بازرگانی هاوڕدە بکەین .” گوتیشی: ” چەند هەفتەیەک پێش ئێستا سێ بریکاری غاز سزادراون بە پێبژاردن و کارنەکردن، چونکە غازیان لە نرخی دیاری کراو زیاتر فرۆشتبوو ،هەروەها لەو شوینە کاریان نەکردبوو کە بۆیان دەستنیشان کرابوو، بۆیە سزا دران
ئەمیر سەلیم داوا لە هاوڵاتییان دەکات و دەڵێت: لە هەر شوێنێک سەرپێچی لە نرخی غاز هەبوو، ئاگادارمان بکەنەوە، بۆ ئەوەی بە زووترین کات کێشەکە چارەسەر بکەین