سۆران: چوار کەس دەستگیر دەکرێن

ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ٧-٧-٢٠٢٤ گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئیدارەی سۆران، بە رزگاریی پریسی راگەیاند: چوار كەس لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییمان لەسەر ڕاوكردنی نایاسایی دەستگیر كراون و رووبەڕووی دادگاەكراونەتەوە
عەقید ئەمیر خۆشەوی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، گوتی: تیمەكانمان بەردەوامن لە گەڕاندان بۆ رێگری كردن لە ڕووای نایاسایی بە هەموو جۆرەكانیەوە، دوو كەس لە سنووری باڵەكایەتی لە سەر ڕاوكردنی كەو  دەستگیر كراون و لە بازگەی جوندیانیش دەست یانبەسەرداگیراوە و ڕووبەڕووی یاسامان كردنەوە 
هەروەژا ئاشكرشی كردووە: لە رۆژانی ڕابردوو، دوو هاووڵاتی دیكە بەهۆی بڕینی داری تەڕ لە سنووری بەرزێوە دەستگیر كراون و ئەوانیش رووبەڕووی دادگە كراونەتەوە، دوایی دادگەییکردن، بێگومان سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، بۆ پاراستنی سامانی ماسی لە سنووری ئیدارەی سۆران، بەردەوام تیمەكانمان لە ڕووبارەكاندا چاودێری ڕاوكردن دەکەن، بە دڵنیایەوە هەر هاووڵاتییەك بە كارەبا، بە دەرمان، بە تۆڕی بچووك یا هەر ئامێرێكی دیكەی نایاسایی ڕاوی ماسی بكات دەستگیری دەكرێت و و ڕووبەڕووی دادگە دەكرێتەوە