سڵاو لە گیانی شەهیدان

ڕۆژی‌ 1 ی شوباتی ساڵی‌ 2004، دوو تیرۆستی بیرتاریک خۆیان گەیاندە شاری‌ هەولێر، یەکێکیان لە نێو بارەگای لقی هەولێری پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەوی دیکەشیان لە نێو مەڵبەندی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا خۆیان تەقاندەوە، بەو هۆیەوە سەت و یەک کەس شەهید بوون.
ڕاستییەکەی ناحەزانی کوردستان، مەبەستیان لە ئەنجامدانی ئەو تاوانە ئەوەبوو کە لە ڕۆژی جەژنی قورباندا ئاشتی وته‌بایی و گیانی لێبورده‌یی خەڵتانی خوێن بکەن، دەبێ لایەنەکانی کوردستانی یادی شەهیدان بە زیندوویی ڕابگرن و ڕێ نەدەن کە ئامانجی تیرۆریستان بێتە دی.
سڵاو لە شەهیدانی یەکی شوبات و سەرجەم شەهیدانی ڕێی ڕزگاریی کوردستان
نەفرەت لە تیرۆریستان و تیرۆرپەروەران