سوێد بە دوای بکوژی کوردێکدا دەگەڕێت

دوێنێ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢١-٣-٢٠٢٤ تەرمی ئاکۆی کورد کە لەلایەن دوو ئەفغانییەوە کوژرابوو، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە خزم و ناسیاوانی بە خاک سپێردرا
ئاکۆ کە کوردێکی باشووری کوردستان بوو، ماوەیەک پێش ئێستا تەرمەکەی لە نێو جانتایەکدا  لە ڤارمدۆ دۆزرایەوە، دواتر پۆلیسی سوید ناسنامەی دوو کەسی بە ناوەکانی فەرید وەزیری تەمەن ٢٣ ساڵ و وەجیهە قوڕەشی تەمەن ٢٤ ساڵ ئاشكرا کردبوو کە بە کوشتنی ئاکۆ تۆمەتبار کرابوون و لە پۆیسی ئینتەرپۆل داواکردبوو لە هەر شوێنێک ببینرێن، دەستگیر بکرێن و ڕەوانەی سوێد بکرێنەوە
ئەو دوو کەسە بەوە تۆمەتبارن کە کەسێکیان کوشتووە و تەرمەکەشیان لە نێو جانتایەکدا فڕێدابوو، هەرچەندە ئەو دوو تۆمەتبارە خۆیان بزر کردووە، بەڵام دواتر برایەکی فەرید وەزیری کە تەمەنی نۆزدە ساڵە، لە کاتێکدا بە شەمەندەفەر بەرەو ئەڵمانیا هەڵدەهات، لە شاری لوندی باشووری سوێد ناسێندرا و دەستگیرکرا