سوپای پاسداران هاژەک لە هەولێر دەگرێ
ئەمشەو ١٥-١-٢٠٢٤ سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران چەندین هاژەکی لە شاری هەولێر گرت، ئەمە یەکەمین جارە کە وتەبێژی سوپای پاسداران ئەو هێرشانە لە ئەستۆ دەگرێ و وا بڵاو دەکاتەوە کە کۆنسلخانە و پێگەی هێزەکانی ئەمریکاییەکانی کردۆتە ئامانج، بەڵام ڕاستییەکەی هێرشەکان بێ ئامانج وبێ نیشانە بوون، بەڵکو ئامانجیان نانەوەی پەشێوی و شێواندنی ئارامی هەرێمی کوردستانە. لەوەتەی بزووتنەوەی حەماس لە حەفتی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ هێرشی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێکردووە و ئیسرائیلیش بە تووندی کەرتی غەززە تۆپ و بۆمباران دەکات، ئیدی سەنگەری بەناو بەگری لە لوبنان، یەمەن و فەلەستین هاوئاهەنگیان تووندتر کردووە و دەیانەوێ پێکەوە شەڕی ئیسرائیل بکەن. هەواڵە سەرەتاییەکان ڕایانگەیاند کە هێڕشی ئەمشەوی سوپای پاسدارانی ئێران بە پێنج هاژەک ماڵی هاووڵاتی' پێشڕەو دزەیی'شی کردۆتە ئامانج و چەندین کەسی لاشەڕ بریندار بوونە