سوپای عەدل پەلاماری بنکەکانی پاسداران دەدات

فەرماندەی هێزی زەمینی سپای پاسداران ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٤-٤-٢٠٢٤ بەرامبەر ١٦ی پووشپەڕی ٢٠٧٢٤ی کوردی ڕایگەیاند: لە هێرشێکی بەرفراوانی چەکدارانی سوپای ئەلعەدل بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی هەرسێ شاری ڕوسک، چابەهارو و سەرباز، ژمارەیەک پاسدار و هێرشبەرکوژراون
بە گوێڕەی زانیاری میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو هێرشانەدا ١٣ پاسدار و ١٦ هێرشبەر کوژراون ، بەڵام زانیاری پێچەوانە هەیە و دەگوترێت ژمارەیەکی یەکجار زۆر پاسدار کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بە دیل گیراون
لە لایەکی دیکەوە ئاشکرا بووە کە هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش دەنگی تەقە لە شارۆچکەی چابەهار دەبیسترێت و شەڕەکە بەردەوامە