سوپای ئۆکراینا دوو هاووڵاتی ڕووسی دەکوژن
ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی ١٦-٣-٢٠٢٤ کاربەدەستانی ڕووسیا ڕایانگەیاند: لە دووەم ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەیدا، سوپای ئۆکراینا باشووری ڕووسیای بە ئامانج گرتووە و چەند شوێنی بۆردومان کردووە، بەو هۆیەوە فرۆشگە و بازاڕە گشتییەکان داخران
میدیاکانی ڕووسیا ئاشكرایان کردووە کە سوپای ئۆکراینا لە ڕێی فڕندەی جۆراوجۆر و موشەکی دوورهاوێژەوە ەوە پەلاماری هەرێمی بێلگۆرۆدیان داوە و خەڵکی لاشەڕیان بە ئامانج گرتووە
بەرپرسانی بەرگری ڕوسیا دەڵێن : پازدە مووشەکی ئۆکراینایان خستۆتە خوارەوە و ئەوانیش لە ناوچەیەکی شاری بێلگۆرۆد کەوتوونەتە خوارەوە
ڕاگەیاندنەکانی ڕووسیا دەڵێن" لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا دوو کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون