سووتاندنی بازاڕەکان پرسیارگەلێک هەڵدەگرن

بەرەبەیانی ئەمرۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٩-٥-٢٠٢٤ بازاڕی قەیسەری کۆنی کەرکووک ئاگری تێبەربوو، سووتا
دەمژمێر چواری ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٩-٥-٢٠٢٤ بازاڕی کۆنی قەیسەری کەرکووک ئاگری تێبەربوو، بەو هۆیەوە زیاتر لە سەت و پەنجا دووکان سووتان
ئەمساڵ چەندین جار بازاڕی لەنگەی هەولێر و جارێک بازاڕی دێرینی هەولێر و بازاڕی دهۆک سووتێنران، ئەمەش پرسیارگەلێکی لای خەڵک دروست کردووە، ئایا ئەمانە بەهۆی شۆڕتی کارەباوە دەسووتێن یان دەسووتێنرێن؟
هەرچەندە ڕێکخراوی تیرۆریسیتی تورکی کە ناوی میساقی میللی لەسەر خۆی داناوە بە ئاشکرا بڵاو دەکاتەوە کە ئەوان ئەم بازاڕانە دەسووتێنن، بەڵام لایەنی پەیوەنددار هیچ کاردانەوەی نییە، بۆیە وەکو گرێکوێڕەیەک ماوەتەوە و دەپرسن: بۆ بازاڕە دێرینەکانی کوردستان دەسووتێنرێن؟