سلێمانی: کۆشکێکی دێرین لە ژێر زەوی دەدۆزرێتەوە

 لە خاڵێکی شوێنەواریی  نزیک سەرچاوەی ئاوی سەرچنار لە پارێزگای کۆشکێکی دێرین   دەدۆزرێتەوە کە مێژووەکەی بۆ سێ هەزار پێنج سەت ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە
تیمێکی شوێنەوارناسی زانکۆی سلێمانی هەژدە پارچە شوێنەواریان  لەو خاڵەی شوێنەواری سەرچنار دۆزیوەتەوە کە بەم دواییانەدا کنە و پشکنینیان بۆ کردوە 

 
بە گوێڕەی زانیاریەکان دەقی مێخی لە کۆشکەکەدا دۆزراوەتەوە کە پەروەستەیەکی لەسەر نووسراوە، گرنگترین شتی ئەم دەقە ناوی پاشای ، لۆلۆییەکانە کە بە 'داسی' ناودێرکراوە، هەڵبەت ئەم ناوە تا ئێستاش لە نێو کوردەواریدا هەیە
 
بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ لە  ساڵی ٢٠١٧ەوە کنە و پشکنین لەم شوێنەوارە دەستی پێکردووە و لە کاتی گونجاودا کاری تێدا دەکرێت
ئەوەی باسی لێوە کراوە پێنج ژووری کۆشکەکە کنە و پشکنینان بۆ کراوە، بەڵام هێشتا کاتی زۆرتری دەوێت تا هەموو شوێنەوارەکە کنە و پشکنینی پێویستی تێدا ئەنجام دەدریت