سلێمانی: هەرزەکارێک بە چەقۆ باوکی خۆی دەکوژێت

دەمژمێر نۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٢-٦-٢٠٢٤، لە گەڕەکی کنەکەوەی شاری سلێمانی،  هەرزەکارێک بەچەقۆ باوکی خۆی کوشت و دوایی هەڵات و خۆی شاردەوە
کەچی هەر ئەمڕۆ پۆلیسی سلێمانی  دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی راگەیاند و ئاشکرای کرد کە مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە  تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە کە  بەچەقۆ باوکی خۆی کوشتبوو
بە گوێڕەی ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیس تۆمەتبارەکە ناوی (ر، ع، ج)  و لەدایکبووی ٢٠٠٥ و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە ، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزدان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت