ساڵیادی ڕۆژنامەوانی کوردی پیرۆز بێت

لە بیست و دووی مانگی نیسانی ساڵی ١٨٩٨ یەکەمین ڕؤژنامەی کوردی بە ناوی کوردستان لە تاراوگە دەرچوو، ئیدی تا ئەمڕۆ، ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٤ سەت و بیست شەش ساڵ بەسەر لەدایکبوونی یەکەمین ڕۆژنامە تێپەڕدەبێت، لە سەرەتادا بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە سەرجەم ڕۆژنامەوانە نیشتمانپەروەر و بنووسە بوێرەکان دەکەین، ڕاستییەکی بە درێژایی ئەو ماوەیەدا  ڕۆژنامەوانی کوردی بە گەلێک هەڵکشان و داکشاندا تێپەڕیوە، بەڵام  دوای سەت و بیست و شەش ساڵ، دەبینین هێشتا گرفت و ئارێشەکانی سەر ڕێی ڕؤژنامەوانی کوردی هەڵنەگیراون و هەندێکیان ماونەتەوە و ڕۆژنامەوانانیش نەیانتوانیەوە سەرنجی ڕای گشتی نێوەخۆ و دەرەوە بەلای خۆیاندا ڕابکشێن و نەیانتوانیەوە وەکو دەستەڵاتی چوارەم خۆیان بنوێنن. ئەگەر دەستەڵاتداران جارێک بەرپرسیار بن، ئەوە ڕۆژنامەوان و سەندیکای ڕؤژنامەوانان دووجار، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە لە قسەی بریقەدار بێنە دەرێ و کاریگەری ئەرێنی لەسەر کۆمەڵگە دابنێن
ئەمڕۆ بیست و شەشەمین ساڵیادی  ڕؤژنامەوانی کوردییە، بەڵام کوردی و کرمانجی ئێمەی ڕۆژنامەوانان کەمتەرخەم بووین و وەکو پێویست خزمەتی وشەی کوردیمان نەکردووە، هەر یەکەمان لە ژێر سێبەری حزبێک و ڕامانێک هەنگاو هەڵدەگرینەوە، ئیدی کاتی ئەوە هاتووە ئەو دیوارە بڕمێت و ڕۆژنامەوان لە هەموو بوارەکاندا بەرپرسیان بێت، ڕاستییەکەی کارکردن لە ڕاگەیاندنی حزبێک یان ڕێکخراو و ناوەندێک دژ بە کاروانی ڕۆژنامەوانی نییە، بەڵام نابێ ڕاستگۆیی و پیشەیی بە قوربانی ڕامانی تەسکی حزبایەتی بکرێت
سڵاو لە گیانی پاکی ئەو ڕؤژنامەوانانی کە ڕاستوێژانە بۆ گەل و نیشتمان تێکۆشان  و ڕاستییەکانیان بە خەڵک گەیاند
سڵاو لەو ڕۆژنامەوانانەی بویڕانە ئەرکی خۆیان جێبەجێ دەکەن