دەیانەوێت سنووری هەرێمی کوردستان دابخرێت

هەر سێ وڵاتی تورکیا، ئێران و عێراق لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە سنووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێران ڕادەستی هێزی پاسەوانی عێراقی بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هاوکاری و ئاسانکاری لە نێوانیاندا قوڵتر بۆتەوە
لەم بارەیەوە لیوای تایبەتی بیست و یەکی پاسەوانی سنووری لە هەوڵی تەلبەندکردنی سنووری نێوان پارێزگای هەڵەبجە لەگەڵ ئێراندایە، ئەمە لە کاتێکدایە کە هەردوو دیوی سنووری دەستکرد نەک هەر یەک نەتەوە و هاوخوێنن، بەڵکو حزم و کەسوکاری یەکترن و هەردوو دیوەکە هۆرامین، لەهەندێک شوێندا تەنیا بەردێک لە نێوان ئەمدیو و ئەودیودا هەیە، بۆیە نەک هەر سەرناگرێت، بەڵکو ناکام دەمێنێتەوە
 لەلایەکی دیکەوە رۆژی ٢٢-٢-٢٠٢٤ وەزارەتی ناوخۆی عێراق  بە هەماهەنگی پێشوەختەی هێزەکانی زێرەڤانی، هێزێکی سەر بە لیوای
یەکی سنووری عێراقی ڕەوانەی  ناحیەی شیلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی کران و لە خاڵی سنووری نێوان عێراق و تورکیا جێگیر کران
هەر لەم پێوەندەدا  تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە ڕاگەیاندنەکانی گوتووە کە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و وەزارەتی ناوخۆی عێراق  بۆ پاراستنی سنوورەکان، لە رێی جێگیرکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنوور ستراتیژییەکی گشتگیر جێبەجێ دەکات