دەمپارتی سەردەکەوێت

دوێنێ ٣١-٣-٢٠٢٤ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ ١-٤-٢٠٢٤ ڕێژی ٩٩٪ی ئاکامی هەڵبژاردنەکان ئاشكرا کرا و دەرکەوت کە دەمپارتی کە پارتێکی باکووری کوردستانە و  توانیویەتی هەشتا و دوو شارەوانی کە سێ لەوانە گەورەشارن مسۆگەر بکات
دەمپارتی توانیویەتی هەموو شارەوانیەکانی وان مسۆگەر بکات و حزبەکانی دیکە بە تێکڕایی نەیانتوانیوە یەک شارەوانیش بەدەستبهێنن
هەرچەندە گوشارێکی زۆر لە سەر دانیشتوانی باکووری کوردستان هەبوو، بەتایبەتیش لە شڕناخ و ڕژێم زیاتر لە دە هەزار سەربازی هێنابوو، لەوێ دەنگیان لە بەرژەوەندی پارتی دەستەڵاتداردا، واتە دەنگیان بە ئەکەپەی ئەردۆغانی دا، بەو شێوەیە توانیان شاری شڕناخ لە دەست کوردان دەربێنن، بەرپرسانی ئەکەپە چەندین شاری گەورەیان لەدەستداوە، بەڵام دڵیان بەوە خۆشە کە توانیویانە شرناخ و بتلیس لە کوردان وەربگرن
وێڕای هەموو ئەوانەشەوە، دەمپارتی وەک پارتێکی گەورەی ناو سنووری تورکیا هەبوونی خۆی مسۆگەرکرد و ئیدی هەموو بانگەشەکانی تورکە ڕەگەزپەرستەکانی بەدرۆ خستنەوە کە دەیانگوت ئیدی شتێک بەناوی کێشەی کوردەوە نەماوە و هەموو دانیشتوانی تورکیا لەگەڵ ئەواندان، بەڵام ئەم هەڵبژاردنە بانگەشەی ئەردۆغان و هاوپەیمانانی لە قاودا، ئیدی کورد خاوەن ویستی خۆیەتی و شێلگیرانە دەیەوێ خاوەندارێتی لە خاکی خۆیدا بکات